به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا سێ به‌ندكراو له زیندانی بانه به شێوازێكی گوماناوی گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، دوو به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی “فه‌رهاد ڕه‌مه‌زانی” خێزاندار و “كه‌ماڵ محه‌ممه‌دپوور“، به هۆی “جه‌ڵته‌ی دڵ” له‌و زیندانه گیانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان به ناسناوی “عه‌لی سۆهرابی“، دوو ڕۆژ پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و به‌ندیخانه‌یه به هه‌مان شێوه گیانی له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوان به شێوازێكی گوماناوی و نادیار له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته جێگای سه‌رنج و نیگه‌رانی خه‌ڵک و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ.