4
ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، دوو منداڵی خه‌ڵكی شووش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا و شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سپای پاسداران كه‌م ئه‌ندام بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی سه‌لیم ڕیگی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سپای پاسداران له سنووری شارستانی گۆڵشه‌ن هه‌ر دوو پای قه‌تع كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٩ و ١١ ساڵی خه‌ڵكی شووش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق گیانیان به‌ختكردووه.