گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌ كرێكار له‌ تاران و فه‌راهان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌ دوو ڕووداوی كاری جیاجیادا، ٨ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی شیره‌مه‌نی چووپان له‌ شاری تاران بریندار و دوو كرێكاری كه‌ندنی بیر له‌ شارستانی فه‌راهان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی هه‌ڵگری كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی چووپان له‌ شاری تاران به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو كرێكاری كه‌ندنی بیر له‌ شارستانی فه‌راهان به‌هۆی گازگرتوویی و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net