48
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، دوو كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان و دامه‌زرانی كوولر، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و به‌رقگرتوویی كوژراو بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له دامه‌زراندنی كوولر له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری ڕه‌فسه‌نجان به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوی دووهه‌م كرێكارێكی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبانی ڕه‌فسه‌نجان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.