7
پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، ته‌قینه‌وه له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتوون و ڕۆنی زه‌یتۆن له شارستانی ڕوودبار ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕوورداوه له به‌شی به‌سته‌به‌ندی ناستانداردی كارخانه ڕووی داوه و پێشتر مۆڵه‌تی كاركردنی ئه‌و هێڵه به‌رهه‌مێهنه‌ره به به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه نه‌درابوو. بایه‌خ نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به گیان و ته‌ندرووستی كرێكاران، كاره‌ساتی خۆلقاندووه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.