4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی پێكدادنی دوو ئۆتۆمبیلی سووختبه‌ری به‌لووچ له شارستانی میناب، سووخبه‌رێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی به‌دواداكه‌وتنی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دوای ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌رێكی به‌لووچ و پێكدادانی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی دیكه، هاووڵاتییه‌ك به ناسناوی “مو‌سا فهلهكنازی” به هۆی سووتانی جه‌سته‌ی له ئاگردا گیانی له ده‌ستدا. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی برینداران و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستیان له به‌رده‌ستدا نییه.