9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری زانینگه‌ی فه‌نی زانكۆی تاران، خوێندكارێك گیانی له ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی “كه‌پسوولێكی هیدرۆژن” له تاقیگه‌ی زانینگه‌ی فه‌نی ئه‌و زانكۆیه ئه‌و ڕووداوه ڕووی داوه. شایانی باسه بریندارانی ئه‌م كاره‌ساته ڕەو‌انه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و دووخی ته‌ندروستی دوو خوێنكاری دیكه له باشیدایه. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌ندروستی خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران و كوردستان، ساڵانه كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكاران كۆ ده‌بنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت.