5
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتومبێلی سووختبه‌ران و بارهه‌ڵگرێك له نزیك گوندی ئێسپه‌نده‌كی سه‌راوان دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی سه‌راوان به‌دوای ئۆتومبێلی دوو سووختبه‌ردا كه‌وتوون و به‌وهۆیه‌وه ئۆتومبێلی سووختبه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداودا، دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی میلاد حاجیزهی و غه‌وسبه‌خش قه‌له‌نده‌رزهی له ئاگردا سووتاون. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.