ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێك به‌هۆی سه‌رمابردوویی له سنووری سه‌قز گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی مه‌ریوان و نه‌وسوود به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “هه‌ستیار عه‌بدۆلكه‌ریم” له سنووری میشاوی سه‌قز به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌مان ڕۆژ له سنووری مه‌ریوان، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی دیكه‌ی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “میلاد حسێنی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆڵبه‌رێك به ناوی “جه‌میل عه‌بدی” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.