69
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، په‌هبادێكی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی شه‌نگال كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش، ناسناوی ئه‌و سێ كه‌سه هێشا ڕوون نه‌كراوه به‌ڵام شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا، به چڕی ناوچه‌كانی پاراستنی میدیایان بۆردوومان كردووه به‌ڵام ڕێژه‌ی زیان و زه‌ره‌ره‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.