له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت سووختبه‌رێك و هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێك بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ له شارستانی گوڵشه‌ن له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ماشێنه‌كه ئاگری گرتووه و شۆفێره‌كه‌ی به ناوی عه‌بدۆلڕه‌شید فازڵی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی گوناباد دوو سه‌رنشینی ماتۆڕسیكلتێكیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ش دا هاووڵاتیه‌ك به ناوی ئه‌حمه‌د به‌راهوویی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌سێك به ناوی موحسن ناروویی مهرهیی به‌سه‌ختی بریندار بووه.