35
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌ن له گوندی “بیبی حه‌یات”ی كرمان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك كرێكار له مه‌عده‌نی به‌ردی ئابنیل له گوندی “بیبی حه‌یات”ی كرمان كاریان كردووه و له كاتی كاركردن دا، مه‌عده‌نه‌كه به‌سه‌ریاندا ڕووخاوه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه دا، شه‌ش كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و كرێكارێك به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا.