له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش كرێكار له شاره‌كانی چه‌مستانی نوور، شیراز و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتوون و به‌وهۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی “عه‌تا تی‌ب” له شارستانی چه‌مستانی نوور به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و ناوه‌نده به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. له ڕووداوی دووهه‌م دا، دوو كرێكاری ساختمانی له شار شیراز به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. له شاری تاران، دوو جووشكار له‌سه‌ر داربه‌ست كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار بووه.