8
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار پێنج كرێكار له سه‌فاده‌شت و كرێكارێك له زاهدان تووشی ڕووداو هاتن و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له شارۆچكه‌ی سه‌فاده‌شت له مه‌لارد ئاگری گرتووه و به‌وهۆیه‌وه، پێنج كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی بیناسازی له شاری زاهدان به ناوی “عه‌بدولغه‌فوور ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خێزاندار، له كاتی كاركردن دا له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه.