13
دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، ته‌قینه‌وه له خانوویه‌كی سێ نهۆمی له گه‌ڕه‌كی تازه‌شاری سه‌ڵماس ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه ژنێك گیانی له ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌و خانووه‌دا یاری ئاگرینی شه‌وی چوارشه‌ممه‌سووری درووست كراوه و له ناكاودا ته‌قینه‌وه ڕووی داوه. له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌دا، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو منداڵ و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه به‌سه‌ختی بریندار بوون. به وته‌ی ئۆرژانسی سه‌ڵماس، دۆخی ته‌ندرووستی سێ له برینداره‌كان جێگیر نییه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ كراون.