63
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، په‌هبادێكی توركیا دوو ئۆتۆمبێلی له نزیك شارۆچكه‌ی سه‌ید سادقی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو هه‌واڵنێر گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان، له‌و هێرشه‌دا دوو ئۆتۆمبێل كراونەتە ئامانج و دوو هه‌واڵنێر به ناوه‌كانی “هێرۆ به‌هائه‌دین”، سه‌رده‌بیری شیركه‌تی چه‌تر(چه‌تر پڕۆداكشن) و “گوڵستان تارا” چالاكی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان گیانیان به‌خت كردووه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ناوچه‌كانی ماوت و گه‌ڵاڵه‌یان به چڕی بۆردوومان كردووه به‌ڵام زیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه نه‌زانراوه.