گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئه‌رده‌كان، ئیسفه‌هان، مه‌ریوان و ئێرانشه‌هر به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتوون و شه‌ش كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج كرێكار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ساغه‌ندی ئه‌رده‌كان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی وانت بار له‌ جاده‌ی چادۆرمه‌لوو بۆ یه‌زد گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، مه‌ریوان و ئێرانشه‌هر، شه‌ش كرێكار له‌وانه دوو ژن به‌هۆی گازگرتوویی له‌ نێو چه‌ند ئه‌نباری فرۆشتنی پێداویستی ژاراوی و ڕاگوێزی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون، به‌ڵام یه‌كێكیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێرانشه‌هر گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net