ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، له سێ ڕووداوی جیاجیای كار له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و ئیلام، دوو كرێكار گیانیان به‌ختكرد و ١٠ كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگر له كارخانه‌یه‌كی شیر له شاری تاران كه‌وتووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا ١٠ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران. به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی تاران، ٨ بریندار پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون به‌ڵام دوو كرێكار برینه‌كانیان سه‌خت بووه و له ژێر چاودێری پزیشكی دان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی برینداری كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیلام به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گیانی به‌خت كردووه. هاوكات له شاری ئه‌هواز، كرێكارێكی جۆشكار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه.