2

ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له دوو ڕووداوی جیاواز له شاره‌كانی تاران و زاهدان، ١٠ كرێكار بریندار و ٢ كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ئاگر گرتنی ناوه‌ندێكی بازرگانی له ناوچه‌ی سادقیه‌ی شاری تاران، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ گیانی له ده‌ستداوه و ١٠ كرێكاری دیكه‌ش ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری زاهدان به ناسناوی “محه‌ممه‌د قاسمی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و شاغڵ له شیركه‌تی ئیران په‌یمای زاهدان، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیل گیانی له ده‌ستداوه.a