41
ڕۆژانی دووشه‌ممه، سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٠، ٢١ و ٢٢ی خاكه‌لێوه، دوو كرێكار له شاره‌كانی قه‌زوێن و شازه‌ند به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ كرێكاری دیكه‌ش له تاران و قه‌زێن بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له ئه‌نباری دۆخانیاتی قه‌زوێن، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه سێ كه‌سیان له هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی قه‌زوێن بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی خاوه‌ر و جهڕوسهقیل له ولهنجهكی تاران، دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و له پترۆشیمی شازه‌ندی ئه‌راك، ئه‌ندازیارێك به هۆكارێكی نادیار گیانی له‌ده‌ست داوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.