گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٣ كرێكار له‌ پارێزگای كرمان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له‌ كرمان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا و ١٢ كرێكار له‌ شاره‌كانی فاریاب و سیرجان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای گاز به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له‌ شاری كرمان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا، ٨ كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی “گونبه‌دی ئاراسته‌”ی فاریاب به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی گواستنه‌وه‌یان بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی گاز له‌ كارواشێكی سیرجان بووه‌ هۆی برینداربوونی چوار كرێكار و برینداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net