ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆری هه‌ڵگری كرێكارانی كه‌شاوه‌رزی له شارستانی ئێقلیدی سه‌ر به پارێزگای فارس، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م دا كرێكارێكی بیناسازی له شاری تاران به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تراكتۆرێك ١٣ كرێكاری بۆ كاركردن له سه‌ر زه‌وی كه‌شاوه‌رزی له ناوچه‌ی مورپههن گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١١ كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له ڕووداوێكی دووهه‌م دا، كرێكارێكی بیناسازی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ له شاری تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.