2
به پێی ڕاپۆرتكان، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌گه‌ڵ كامیۆنێك، ٩ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی گیانیان له ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكگه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شۆفێری كامیۆنه‌كه‌ش به ناسناوی “مه‌جید بۆرهان زهی”، پاش بریندار بوونی و ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا به هۆی سنوورداش كردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی كه له لایه‌ن تاڵبانه‌وه گیانیان له مه‌ترسیدایه، شه‌پۆلێكی نوێی قاچاخی په‌نابه‌ران بۆ ئێران ده‌ستی پێكردووه كه ڕۆژانه گیانی ده‌یان په‌نابه‌ر ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.