ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له شاری ئه‌هواز سه‌ر به پارێزگای خوزستان، ٦ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستدا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، له نێو قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه دا سێ منداڵ و ژنێك بوونیان هه‌یه و هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه له لایه‌ن به‌پرسانی په‌یوه‌ندیداره‌وه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. به وته‌ی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و شاره، دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك له بریندارانی ئه‌و ڕووداوه له خراپیدایه‌و ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدانیان له ئارادایه. شایانی باسه ساڵانه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌پرسان و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیان و گیانی هاووڵاتیان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.