له ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ١٧ كرێكار له شاره جیاوازه‌كانی ئێران، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووژاوی كار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، به هۆی دزه كردنی گازی ئامونیاك له شیركه‌تێكی “تۆن ماسی” له كه‌ناراوه‌كانی “به‌نده‌رعه‌باس“، ١٣ كرێكاری شاغڵ له ئه‌و واحده ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هاوكات كرێكارێكی بیناسازی له شارۆچكه‌ی “قه‌لعه ئه‌میری” به‌هارستانی تاران، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێك له “عه‌نبه‌رئاباد“ی كرمان، له كاتی كۆڵاندنی بیری ئاو، به هۆی گازگرتوویی له قوڵایی ٦٠ متریدا گرفتار بوو و دوو كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كاتێك هه‌وڵیان دا ئه‌و كرێكاره ڕزگار بكه‌ن، ئه‌و دوو كه‌سه‌ش گرفتار بوون و له ئه‌نجامدا هه‌ر سێ كه‌س به هۆی گاز گرتوویی گیانیان له ده‌ستدا.