له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و خراپی ڕێگه‌وبان، ١٦ كرێكار له شاره‌كانی یه‌زد و سه‌بزه‌وار بریندار بوون و دوو كرێكار له شاره‌كانی ته‌فرش و قوم گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری شاغڵ له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له شارۆچكه‌ی نه‌دووشه‌نی یه‌زد، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه تووشی سووتانی جه‌سته بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له مێحوه‌ری سه‌بزه‌وار بۆ به‌رده‌سكه‌ن، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١١ كرێكار بریندار بوون. له شارستانی ته‌فرش، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر، كرێكارێكی كه‌شاوه‌رزی گیانی له‌ده‌ست داوه و له شاری قوم، كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه به نێو چاڵی ئاسانسۆڕ گیانی به‌خت كردووه.