3
فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی مانگرتوو له سه‌ر به‌ندئاوی تشرین له كۆبانی و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٠ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج له سه‌ر به‌ندئاوی تشرین مانیان گرتبوو، به‌ڵام دوو جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كرانه ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٠ شارومه‌ندی دیكه بریندار بوون. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ئه‌دات و كۆمه‌ڵگای جیهانی بێده‌نگی ڕاگرتووه.