ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، ٢٤ كرێكار له چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران، ماهشههر، سمنان و مێهرستان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتوون و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٢ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له پاڵاوگه‌یه‌كی به‌نده‌ری ماهه‌شهر دوو كرێكار به‌هۆی گازگرتوویی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له مێهرستان، منداڵێكی كار به‌هۆی كه‌وتنی دار به‌سه‌ری دا گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی ئه‌فغانستانی كه پیشه‌ی پاسه‌وانی له ئاپارتمان بووه، به‌هۆی گازگرتوویی گیانی به‌خت كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سرویسی كرێكارانی شارۆچكه‌ی ئه‌یوانه‌كی سمنان له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێك دا پێكیانداداوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٢٠ كرێكار بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره.