گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢٤ یاریزانی كچی یانه‌ی واترپۆلۆی ورمێ

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، ئۆتوبووسی هه‌ڵگری یاریزانانی كچی یانه‌ی واترپۆلۆی ورمێ له‌ جاده‌ی ومرێ بۆ ئیسفه‌هان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو  و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌ی واترپۆلۆی ورمێ ته‌مه‌نیان ژێر ل٢٠ ساڵ بووه‌ و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ئه‌و ڕووداوه‌ ڕووی داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی كچ له‌ پارێزگای كرمان به‌هۆی خراپی ڕێكه‌وبان و نزمی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا شه‌ش قوتابی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٧ی دیكه‌ بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net