22
به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣وه تا به ئه‌مڕۆ، ٢٦٩ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار كوژراو و بریندار بوون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له كۆی گشتی ٢٦٩ كرێكاری قوربانی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٢٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٤٩ كرێكار بریندار بوون كه ٨ كه‌سیان ژن بوون. شایانی باسه كه ئێران له ڕێزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پابه‌ند به یاسای نێوده‌وڵه‌تی كار نین، خراپترین دۆخی هه‌یه و ساڵانه به سه‌دان كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌بنه قوربانی كه به‌شێكیان گیان به‌خت ئه‌كه‌ن و زۆربه‌یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.