
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆ له جادده‌ی مه‌ریوان_سنه و نزیك به شارستانی “شویشه“، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی خراپی دۆخی ڕێگه‌وبان و نه‌بوونی ئیمه‌نی جادده‌كانی ئێران و كوردستان، هاووڵاتییه‌ك به ناسناوی “توبا لوتفی” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “دادته كه‌مانگه‌ر“، ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناسناوی “وه‌لی عه‌زیزی” به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر“ی شاری سنه كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، جادده‌ی كۆنی نێوان مه‌ریوان و سنه، چه‌ندین ساڵە به هۆی خراپ بوونی ده‌بێته هۆی ڕوودانی كاره‌سات، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بایه‌خ به داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ناده‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له ناڕازیان ده‌كه‌ن.