19
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له سێ ڕووداوی جیاجیادا ٢٨ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار و دوو كرێكار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی یه‌كێك له كارخانه‌كانی هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان تاران بۆ ساوه، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه، ٢٨ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی شاغڵ له شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس كه له به‌رزایی كه‌وتبووه خواره‌وه، پاش سێ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی به شاری هه‌مه‌دان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌خت كردووه.