گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣٧ كرێكار له‌ توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ توركیا، دوو كرێكاری شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی ئاك كۆیۆ گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٥ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، سرویسی هه‌ڵگری كرێكارانی وزه‌خانه‌ی ئاك كۆیۆ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلك دا به‌ریه‌ككه‌وتوون و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداودا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ یه‌كێكیان كرێكارێكی به‌ ڕه‌گه‌ز ڕووسی بووه‌ و ٣٥ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net