له ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٩ و ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو كرێكار له كانگه‌ی گوندی ئاهه‌نگ له شارستانی بجستان و هه‌روه‌ها كانگه‌ی به‌ردی كۆمری ته‌به‌س، گیانیان له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك به ناوی “موختار گیله‌كی” خه‌ڵكی ئۆستانی گولستان، به هۆكاری نادیار له كانگه‌ی به‌ردی كۆمری ته‌به‌س گیانی له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ش له كانگه‌ی گوندی ئاهه‌نگی شارستانی بجستان، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی به‌رد گیانی له ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش له هه‌مان ڕووداودا به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. جێگای ئاماژه‌یه به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌دا بڵاو كراوه‌نه‌ته‌وه، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به هۆی ڕووخانی كانگه و هه‌روه‌ها گاز گرتوویی له كانگه‌كانی مه‌هاباد و دامغان، ٨ كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له ده‌ستدابوو، كه ئه‌مه نیشانده‌ری بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌ندرووستی و ئه‌منیه‌تی شوێنی كاری كرێكاران له ئێران و كوردستانه.