7
له ڕۆژانی ڕابردوودا، له شاره‌كانی تاران و تویسركانی سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان، ٤ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك له شاره‌كی پیشه‌سازی شارستانی تویسركان، تووشی ڕووداوی كار بوو و به هۆی ئاگر گرتنی شوێنی كاره‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی وه‌رزی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له هه‌مان شارستان، به هۆی كه‌وتنه خوارەوەی له به‌رزایی بریندا بوو. هاوكات دوو كرێكاری دیكه‌ی شارومه‌ندی ئه‌فغانستان، له كاتی هەڵکەندنی چاڵاو، به هۆی گاز گرتوویی گیانیان له ده‌ستدا.