4

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤ كرێكار له شاره‌كانی مه‌هاباد و عه‌جه‌ب شیر، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كۆڵاندنی بیری ئاو له شاری مه‌هاباد، به هۆی ڕووخانی دیواری بیره‌كه به سه‌ریدا گیانی له ده‌ستداوه. هاوكات به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پۆمپی به‌نزینێك له شارستانی عه‌جه‌ب شیر، سێ كرێكاری شاغڵ له ئه‌و شوێنه، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ساڵی ڕابردوو ١ هه‌زار و ٤٢ كرێكار له ڕووداوه كرێكارییه‌كاندا گیانیان له ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.