12
له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج كرێكار له شاره‌كانی كرماشان، سه‌قز و ئه‌راك، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان كرێكارێكی بیناسازی له شاری سه‌قز به ناوی“جه‌واد ئیبراهیمی“له شارۆچكه‌ی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی دیكه له شاری كرماشان، به هه‌مان شێواز و به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له دسهتدا. هه‌روه‌ها سێ كرێكاری دیكه‌ی بیناسازی خه‌ڵكی شاری ئه‌راك، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداوی كار بوون و به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.