3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، ٤ كرێكار له شاره‌كانی “ئه‌ردستان و قه‌زوین“، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، گیانیان له ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكار له “ئه‌له‌موتی غه‌ربی” سه‌ر به شاری قه‌زوین، كاتی كۆڵاندنی چای ئاو، به هۆی گاز گرتوویی گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و هاوكارێكی دیكه‌شیان بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی ڕێگه‌وبان له “ئه‌ردستان“، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزایی و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانی له ده‌ست ئه‌دات.