گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥ كرێكار له‌ ئێران

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوو، ٥ كرێكار له‌مه‌شهه‌د و به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی، به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، دوو كرێكار گیانیان له‌ ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌ ناوچه‌یتالب ئابادسه‌ر به‌ شاریئه‌نزه‌لی، كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. هاوكات كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌رزایی، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ستدا

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net