
ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ڕێگه‌ی سنه بۆ مه‌ریوان، چوار هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستدا و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٨ هه‌زار هاووڵاتی له ئێران و كوردستان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ڕێگه‌وبان و نه‌بوونی ئیماكاناتی پێویستی پزیشكی، گیانیان له ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون. شایانی باسه به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قوربانیان ئه‌م ڕووداوه به هۆی ده‌ره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگو‌زاری خێرا گیانیان له ده‌ستداوه و بنه‌ماڵه‌كانیان له ئاست به‌رپرسیار نه‌بوونی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.