12
به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی كرماشان ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ده مانگی ڕابردوودا، ٦٦٠ كرێكار به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه یان بریندار بوون.
به وته‌ی بێهتاش خانی ئاباد، له ده مانگی ڕابردوودا، ٣٨ كارگه‌ر له وانه ٣٧ پیاو و یه‌ك ژن به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ناویان له پزیشكی دادی پارێزگای كرماشان تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها ٦٢٢ كرێكار له‌وانه ٣٨ ژن و ٥٩٤ پیاو له ڕووداوه‌كانی كار دا بریندار بوون كه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌كه زیادی كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه زۆرترین قوربانیی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، به‌ركه‌وتنی شتی سه‌خت، به‌رقگرتوویی و سووتانی جه‌سته‌یی بووه.