12
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥ كرێكار له شاره‌كانی “قوم، كرمان، چناران و فاروج“، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانیان له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٢٠ و ٤٦ ساڵ، به هۆی ئاگرلێكه‌وتنی نووژه‌نگه‌یه‌ك گیانیان له ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش له هه‌مان ڕووداودا به سه‌ختی بریندار و ٦٠ له سه‌دی جه‌سته‌ی سووتا. هه‌روه‌ها له خوراسان دوو كرێكار به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا و هاوكات كرێكارێكی شاره‌داری له شاری كرمان به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێك بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ستدا.