5

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ كرێكار له شاره‌كانی ئیلام و تاران به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كاره‌كانیان به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری ئیلام به ناسناوی “كه‌ماڵ كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزایی گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٥ كرێكاری بیناسازی له شاری تاران، له كاتی كار كردن‌دا دیواری خانووه‌كه به سه‌ریاندا ده‌ڕوخێت و به هۆی ده‌ره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ گیانی له ده‌ست ئه‌دات و ٤ كرێكاری دیكه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.