گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ ئێران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ گیلان، تاران و ئیسفه‌هان، له‌ چه‌ند ڕووداوی جیاوازدا، سێ كرێكار گیانیان له‌ ده‌ستدا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ڕێگه‌وبان له‌ پارێزگای گیلان، به‌ هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیل بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا، به‌ڵام به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ ده‌ستدا. هاوكات له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ له‌ شاری گوڵستان، كرێكارێكی بیناسازی به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌ی له‌ به‌رزایی، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ستدا. هه‌روه‌ها شوفێرێكی سەرویسی كرێكارانی ژن له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ ده‌ستدا و له‌ هه‌مان ڕووداودا ٤ كرێكاری ژن به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net