24
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، ٧ كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی په‌ره‌ند و مه‌هستان به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و شه‌ش كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ش كرێكاری بیناسازی كه له سه‌ر ساختمانێك له پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی شاری په‌ره‌ند كاریان كردووه به‌هۆی داڕمانی به‌شێك له خاوونه‌كه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی شاغڵ له شاره‌داری مه‌هستان به ناوی “قه‌هره‌مان جه‌ادپور” له كاتی كاركردن به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست داوه.