ڕۆژیل پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی دوو ڕووداوی كار له شاره‌كانی، كاشان، داوه‌رزه‌ن و تاران، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری خه‌ڵكی مه‌ڵایه‌ر به ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن ئیبراهیمی و “ئومیرمحهممهد ئیبراهیمی” له كاتی كاركردن له كارخانه‌یه‌كی توانه‌ی ئاسن له شاری كاشان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی توانه‌ی ئاسن گیانیان له‌ده‌ست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، سێ كرێكاری خه‌ڵكی داوه‌رزه‌ن له كاتی كاركردن له ته‌نیشت بینایه‌كی كۆن، به‌هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ریان دا به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له شاری تاران، دوو كرێكاری ئه‌فغانستانی له كاتی كاركردن له نێو بیرێك دا تووشی به‌رقگرتوویی بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكاره‌كه‌ی دیكه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.