له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ كرێكار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، یه‌زد، ئیرانشه‌هر و پارس ئاباد، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه‌دا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، له شاری یه‌زد ٤ كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له كاتی كاركردن له بیرێكی ئاودا، به هۆی پچڕانی كاره‌با تووشی ڕووداو هاتوون و بریندار بوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه به ناوی “عه‌زیز نیرومه‌ند” كه پێشتر به هۆی ته‌قینه‌وه له كارگه‌یێكی قه‌ند له شاری پارس ئاباد بریندار ببوو، گیانی له‌ده‌ست داوه. هاوكات له ئیرانشه‌هر كرێكارێك به ناوی “موعین ئایین” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له شاری مه‌شهه‌د به هه‌مان هۆكار به سه‌ختی بریندار بووه.