20
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی دێهلۆڕان و ئه‌هواز قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و ٨ قوتابی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قوتابیه‌كی قوناغی سه‌ره‌تایی له ناوچه‌ی ده‌شت عه‌باسی دێهلۆڕان له كاتی هاوردنی ئاوی خواردنه‌وه كه‌وتووه‌ته نێو تانكه‌رێكی ٣ هه‌زار لیتری و گیانی له‌ده‌ست داوه. بێبه‌ری بوونی گونده‌كانی شارستانی دێهلۆڕان له ئیمكاناتی ڕیفاهی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كاره‌ساته‌یه و هاوپۆله‌كانی ئه‌و قوتابییه له مه‌راسمێك دا ڕێزیان له یادی هاوڕێكه‌یان گرتووه. له ڕووداوی دووهه‌م دا ماتۆڕسیكلتێك له شاری ئه‌هواز خۆی كێشاوه به نێو كۆمه‌ڵێك قوتابی كچ و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٨ قوتابی ته‌مه‌ن نێوان ١٣ بۆ ١٨ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون.