گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ سیرجان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌یانی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران له‌ مێحوه‌ری سیرجان بۆ شیراز، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتوبووسی هه‌ڵگری كرێكارانی یه‌كێك له‌ مه‌عده‌نه‌كانی سیرجان له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ٧ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كانی كار له‌ ساڵی ١٤٠٢، دوو هه‌زار و ١١٥ كرێكار(دوو هه‌زار و ٩٤ كرێكاری پیاو و ٢١ كرێكاری ژن) گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ به‌راوه‌رد به‌ ساڵی ڕابردووی، ١١ له‌ سه‌د زیادی كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net