گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌شت كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران، په‌ردیس، كاشان و ئیسفه‌هان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتوون و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و شه‌ش كارگه‌ری دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له‌ شاره‌داری تاران له‌ كاتی كاركردن دا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاری په‌ردیس، دوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی بریندار بوون. له‌ شاری كاشان، دوو كرێكاری كه‌ندنی كارێز به‌هۆی داڕمانی زه‌وی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له‌ ئیسفه‌هان، سێ كرێكاری جۆشكار له‌ توونێلێك دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز، ژه‌هراوی بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net